کامەران محەمەد قادر
توێژینەوە و بڵاوکراوەکان
هۆكاره‌كانى كه‌مى ڕێژەى ياداشت له باشوورى كوردستان(1900-1991)
عادل سدیق عەلی، کامەران محەمەد قادر
ناوه‌ڕۆكى ئه‌م توێژينه‌وه‌يه باس له هۆكاره‌كانى كه‌مى ڕێژەى ياداشت لاى كوردى باشوور له نێوان ساڵانى (1900-1991) ده‌كات كه بووه به گرفت و له‌مپه‌رێكى گه‌وره له به‌رده‌م توێژينهوهكردن له مێژووى هاوچه‌رخى كورد، به‌وپێيه‌ى كه ئه‌م جۆره له نووسين له كه‌ره‌سته سه‌ره‌كيى و بنهڕەتييهكانى نووسينه‌وه‌ى مێژووه. لێكۆڵينه‌وه‌كه دابه‌شكراوه به‌سه‌ر دوو باسى سهرهكيدا، باسى يه‌كه‌م بۆ فاكته‌ره خودييهكان ته‌رخانكراوه، واته ئه‌و هۆكارانه‌ى كه په‌يوه‌ستن به كورد خۆيه‌وه و هۆكاربوون بۆ كه‌مى ڕێژەكهى له‌و قۆناغه‌دا، باسى دووه‌ميش بۆ هه‌ڵوێسته‌كردن له‌سه‌ر هۆكاره بابه‌تييه‌كان ته‌رخانكراوه، واته ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى خواست و ده‌سه‌ڵاتى كورد خۆى بوون و بوون به ڕێگر له به‌رده‌م نووسينه‌وه‌ى زۆرترين ياداشت له لايه‌ن چين و توێژە جياوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردييه‌وه.
NASIN-RES-000003
- ckb
- ar
- en