هۆكاره‌كانى كه‌مى ڕێژەى ياداشت له باشوورى كوردستان(1900-1991)
عادل سدیق عەلی، کامەران محەمەد قادر
پوختە
وشە سەرەکییەکان
شێوازی ئاماژەپێدان
عادل سدیق عەلی, & کامەران محەمەد قادر (2024). هۆكاره‌كانى كه‌مى ڕێژەى ياداشت له باشوورى كوردستان(1900-1991). Halabja University Journal, 9(1), 129–149. https://doi.org/10.32410/huj-10513
فۆرماتی زیاتری سەرچاوەدان
بڵاوکراوەی پەیوەندیدار
شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ کیمیاییبارانی شاری هەڵەبجە و کاریگەری لەسەر قەبارەی دانیشتوانەکەی
عادل سدیق عەلی، هەورامان کەمال میرزا، مقداد عومەر عەبدوڵا
ناونیشانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه(شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ کیمیاییبارانی شاری هەڵەبجە و کاریگەری لەسەر قەبارەی دانیشتوانەکەی)، شوێنی توێژینه‌وه‌كه شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه له ساڵی 1988، وەك هەڵكەوتەی جوگرافی ده‌كه‌وێته باكووری خۆرهه‌ڵاتی عێراق و خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، گرنگی توێژینه‌وه‌كه بریتییه له ده‌رخستنی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌سه‌ر قه‌باره‌ی دانیشتواندا دێت، به‌هۆی كاریگه‌ری پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له‌نێویاندا بۆمباران به چه‌كی كۆكوژی له ناوچه‌ی توێژینه‌وه ده‌گرێته‌وه. گرنگی توێژینه‌وه‌كه : گرنگی ئەم توێژینەوە لەوەدایە بایەخی داوە بەو گۆڕانكارییانەی كە بەسەر ناوچەی دانشتووانی ناوچەكە هاتوون لە دوای ڕووداوەكە، به‌هۆی كاریگه‌ری پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له نێویاندا بۆمباران به‌چه‌كی كۆكوژی له ناوچه‌ی توێژینه‌وه. ئامانجی توێژینەوەكە: ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه خستنه‌ڕووی دابه‌شبوونی جوگرافییه بۆ ئه‌و بۆمبه كیمیاییانەی كه لە 16ی ئازاری 1988 له‌لایه‌ن فڕۆكە جەنگییەكانی حكومه‌تی عێراقەوە به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بەردراونەتەوە، پاشان كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌باره‌ی دانیشتووان و كۆچكردن و ئاواره‌بوونی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی خۆیان، به‌تایبه‌تی بۆ وڵاتی ئێران. میتۆدی توێژینه‌وه‌كه: سرووشتی توێژینه‌وه‌كه وادهخوازێـت سود لە هەردوو میتۆدی وه‌سفیی و شیكاری وەربگیرێت. پێكهاتەی توێژینەوەكە: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دابه‌شكراوه بۆ سێ باسی سه‌ره‌كی، باسی یه‌كه‌م تەرخانكراوە بۆ ناساندنی ناوچه‌ی توێژینهوەكە و زانیاری له‌سه‌ر چه‌كی كیمیایی و ئه‌و جۆرانه‌ی كه به‌كارهاتوون له شاری هه‌ڵه‌بجه، لە باسی دووه‌میشدا ئاماژه به گه‌شه‌ی دانیشتووان كراوە، هەرچی باسی سێیەمە بۆ دابه‌شبوونی جوگرافی بۆمبه كیمیاییه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌باره‌ی دانیشتووانی شاری هه‌ڵه‌بجه تەرخانكراوە. ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كە: بەپێی توێژینەوەكە ده‌ركه‌وتووه كه زۆرترین بۆمبه‌كان ئاڕاستەی ناو شاری هه‌ڵه‌بجه كراون و به‌شێكیشیان به‌ر ڕێگا سەرەكییەكانی دەرچوون و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌وتوون، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی هەزاران كەس و ئاواره‌بوونی دەیان هەزاری دیكە له خه‌ڵكی شارەكە و ناوچەكە بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی خۆیان بەتایبەت بۆ ئێران. لەكۆتاییشدا، باسمان لە كاریگەری بۆمبە كیمیاییەكان و پاشماوەكانیان له دوای ساڵی 1988 كردووە، كە بوون بەهۆی وێرانبوونی شارەكە و كه‌مبوونه‌وه‌ی قەبارەی دانیشتوانی شارەكە، ئەویش بەهۆی ئەو ترس و دڵەڕاوكێیانەی كە هاوڵاتیانی ناوچەكە هەیانبوو بەرانبەر بە پاشماوە شوێنەوارییەكانی ئەو چەكانە، یاخود لەبەر هەر هۆكارێكی تر توانای گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان نەبوو.
NASIN-RES-000004
- ckb
- ar
- en
شیكاری تاوانی کیمیاییبارانی هەڵەبجە: ستراتیژی سەربازیی جەنگی ئێران و عێراق لە هەڵەبجە و پاڵنەرە سیاسییەکانی پشت تاوانەکە (16/3/1988)
هۆشمەن عەتا مەحمود
ئه م توێژینەوەیە ستراتیژی سەربازیی پشت بۆردومانی كیمیاییبارانی هەڵەبجه شرۆڤه دەکات، دەچێتە ناو قوڵایی بڕیاری سیاسیی و سەربازیی دەوڵەتی عێراق بۆ ئەنجامدانی ئەو تاوانە. هۆكاری هەڵبژاردنی ئەم ناونیشانە بریتییە لە ڕەواندنەوەی ئەو گومانانە كە لە سەرەتای ئەنجامدانی تاوانەكەوە و هەتاوەكو و ئێستاش هەن سەبارەت بە لایەنی ئەنجامدەر، كە ئایا ئێران یان عێراق بووە تاوانەكەی ئەنجامداوە؟ توێژینەوەكە پشتبەست بە سەرچاوە فەرمییەكانی دەوڵەتی عێراق دەیەوێت ئەو ڕاستییە دەربخات. توێژینەوەکە بە بەکارهێنانی ڕێبازێکی مێژوویی شیكاریی، دەیەوێت لە ئامانجە ستراتیژییەکانی ئێران لە داگیركردنی هەڵەبجە و كاردانەوەی ڕژێمی عێراق و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی هێرشەکە و کاریگەرییە جیۆپۆلیتیکییە فراوانەکانی بكۆڵێتەوە، ئەویش بە کەڵکوەرگرتن لە سەرچاوە ڕەسەنەكان، لەوانە بەڵگەنامە سەربازییەكانی حكومەتی عێراق، چاوەرە جیاوازەكان وەك ئەنجامدەران، قوربانیان و ڕزگاربووان، ئەوە سەرباری سەرچاوەی لاوەکی مێژوونووسانی ناوخۆیی و دەرەكی. پرسیاری سەرەكی توێژینەوەکە بەدوای وەڵامی تاکتیکی پشت بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە هەڵەبجە دەڕوات. باس لەوە دەکات کە بۆردومانەکە تەنها مانۆڕێکی تاکتیکی نەبووە، بەڵکو کردەوەیەکی سەربازی پلان بۆ داڕێژراو بووە، کە ئامانج لێی سەركوتكردنی بەرخۆدانی کورد و كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكە و سزادانی بەكۆمەڵی دانیشتوانی هەڵەبجە بووە.
NASIN-RES-000005
- ckb
- ar
- en