بازدان بۆ ناوەڕۆک
دامەزراوەی ناسین بۆ توێژینەوە

دامەزراوەی ناسین و پەیمانگەی AIPG گفتوگۆیان لەبارەی کاری هاوبەش و پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی دیجیتاڵی کرد

دامەزراوەی ناسین و پەیمانگەی ئاوشتڤیتز (AIPG) لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین‌دا گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری، پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی دیجیتاڵی و پێشگیری لە جینۆساید کرد و ڕێککەوتن کاری هاوبەش ئەنجام بدەن.

ڕۆژی دووشەممە، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، دامەزراوەی ناسین بۆ توێژینەوە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لەگەڵ پەیمانگای ئاوشڤیتز بۆ ڕێگریکردن لە جینۆساید و توندوتیژیی بەکۆمەڵ (AIPG) کە پەیمانگایەکی نودەڵەتییە و بارەگای لە شاری نیویۆرکی ئەمریکایە ئەنجامدا، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دەرفەتەکانی هاوکاری و پەرەپێدانی پڕۆژەی هاوبەش.

لە کۆبوونەوەکەدا، لەلایەن ناسینەوە د. هۆشمەن عەتا، بەڕبەری گشتی دامەزراوە، و م. باوەڕ محەمەد فەرەج، بەرپرسی بەشی توێژینەوە و پەرەپێدان، بەشداربوون. لەلایەن پەیمانگەی ئاوشتڤیتسەوە، د. تیبی گالیس (Tibi Galis)، بەڕێوەبەری جێبەجێکار، و د. گابریێلا گیندیا (Gabriela Ghindea)، بەڕێوەبەری بەرنامەکانی ناوچەی دەریای ناوەڕاست و بەڕێوەبەری بەرنامەی سیمیناری جیهانی ڕافایێل لێمکین بۆ پێشگیری لە جینۆساید، ئامادەبوون.

پەیمانگەی ئاوشتڤیتس لە بواری پێشگیری لە جینۆساید و تاوانە جەماوەرییەکان کار دەکات و لە ڕێگەی پەروەردە، ڕاهێنان، پەرەپێدانی تواناکان و هاوکاریی نێودەوڵەتییەوە هەوڵ بۆ بەهێزکردنی میکانیزمەکانی پێشگیری و دووبارەنەبوونەوەی ئەم تاوانانە دەدات.

لەو دیدارەدا، باس لە گرنگیی بەستنەوەی پاراستنی یادەوەری و بەڵگەسازی بە پەروەردە و پێشگیری لە جینۆساید کرا، لەگەڵ دەرفەتەکانی ڕێکخستنی وۆرکشۆپ و بەرنامەی ڕاهێنان، ئامادەکردنی توێژینەوە و کەرەستەی فێرکاری، پەیوەندی لەگەڵ پسپۆڕانی ئەرشیڤ و گەڕان بەدوای پشتگیری بۆ پڕۆژە هاوبەشەکان.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردولا بڕیاریان دا کاری هاوبەش ئەنجام بدەن و هەماهەنگییەکان بۆ ئامادەکردنی پێشنیاری پڕۆژە و دیاریکردنی هەنگاوەکانی داهاتوو بەردەوام بکەن.

هەواڵی تر

18 تشرینی یەکەم 2026

دامەزراوەی ناسین بۆ توێژینەوە بە فەرمی کرایەوە؛ یەکەمین دامەزراوەی سەربەخۆی توێژینەوە لە پارێزگای هەڵەبجە

لە ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دامەزراوەی ناسین بۆ توێژینەوە لە هەڵەبجە بە فەرمی کرایەوە. ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، بەرپرسان و نوێنەرانی دامەزراوە حکومی و مەدەنییەکان، ئەکادیمییان، نووسەران و چالاکوانان بەڕێوەچوو.

26 ئەیلوول 2026

بەڕێوبەری گشتی دامەزراوەی ناسین بەشداری لە سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان کرد

ڕۆژی شەممە، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، د. هۆشمەن عەتا، بەڕێوبەری گشتی دامەزراوەی ناسین بۆ توێژینەوە، بەشداری لە کۆنفرانسی پەیپەرە نایابەکان کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی کەیسان بۆ توێژینەوە ڕێکخرابوو.