بەڕێوبەری گشتی دامەزراوەی ناسین بەشداری لە سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان کرد
ڕۆژی شەممە، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، د. هۆشمەن عەتا، بەڕێوبەری گشتی دامەزراوەی ناسین بۆ توێژینەوە، بەشداری لە کۆنفرانسی پەیپەرە نایابەکان کرد، کە لەلایەن ڕێکخراوی کەیسان بۆ توێژینەوە ڕێکخرابوو.
ڕۆژی شەممە، ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، د. هۆشمەن عەتا، بەڕێوبەری گشتی دامەزراوەی ناسین بۆ توێژینەوە، بەشداری لە سیمپۆزیۆمی پەیپەرە نایابەکان کرد، کە ساڵانە لەلایەن ڕێکخراوی Kscien بەڕێوەدەچێت. ئەم سیمپۆزیۆمە توێژینەوە دیار و نایابەکان لە ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان دەخاتەڕوو، گەنجترین توێژەری عێراقی دیاری دەکات و دەرفەتێک بۆ کۆبوونەوەی توێژەران و ئەکادیمیستان و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بۆچوونە زانستییەکان دەڕەخسێنێت. لە ڕێوڕەسمی ئەمساڵیشدا، خاوەن توێژینەوە هەڵبژێردراوەکان خەڵات کران. یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی سیمپۆزیۆمەکە، گفتوگۆ لەسەر پەرەپێدانی توێژینەوەی زانستی لە کوردستان و هەنگاوە پێشنیارکراوەکان بۆ ساڵی داهاتوو بوو. لەم چوارچێوەیەدا، د. هۆشمەن عەتا بەشداری لە گفتوگۆکان کرد و دید و بۆچوونەکانی لەگەڵ توێژەران و ئەکادیمیستان ئاڵوگۆڕ کرد. سیمپۆزیۆمەکە، لە پاڵ ناساندن و پێزانینی بەرهەمە زانستییەکان، بوارێکی بۆ گفتوگۆ لەسەر هەنگاوە کردارییەکان بۆ پشتیوانی لە توێژینەوە، هاندانی نوێکاری و بەرەوپێشبردنی کاری ئەکادیمی لە کوردستان و عێراق ڕەخساند.
هەواڵی تر
دامەزراوەی ناسین و پەیمانگەی AIPG گفتوگۆیان لەبارەی کاری هاوبەش و پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی دیجیتاڵی کرد
دامەزراوەی ناسین و پەیمانگەی ئاوشتڤیتز (AIPG) لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلایندا گفتوگۆیان لەبارەی هاوکاری، پاراستنی بەڵگەنامە و ئەرشیفی دیجیتاڵی و پێشگیری لە جینۆساید کرد و ڕێککەوتن کاری هاوبەش ئەنجام بدەن.
دامەزراوەی ناسین بۆ توێژینەوە بە فەرمی کرایەوە؛ یەکەمین دامەزراوەی سەربەخۆی توێژینەوە لە پارێزگای هەڵەبجە
لە ڕۆژی یەکشەممە، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، دامەزراوەی ناسین بۆ توێژینەوە لە هەڵەبجە بە فەرمی کرایەوە. ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، بەرپرسان و نوێنەرانی دامەزراوە حکومی و مەدەنییەکان، ئەکادیمییان، نووسەران و چالاکوانان بەڕێوەچوو.