Skip to content
NASIN Foundation for Research
Planned

پرۆگرامی نێودەوڵەتی یادەوەری هەڵەبجە

بەرنامەیەکی ساڵانەی تایبەتە بە تاوانی کیمیابرانی هەڵەبجە، بە مەبەستی دروستکردنی هاودەنگی و ناساندنی پرسی هەڵەبجە بە جیهان لەلایەن دامەزراوەی ناسینەوە بەڕێوەدەبرێت.

پرۆگرامی نێودەوڵەتی یادەوەری هەڵەبجە، ساڵانە لە مانگی ئاداردا لە هەڵەبجە ئەنجامدەدرێت بە میوانداری چەندین بەشداربوو لە سەرانسەری جیهان، بەشداربوان (٧ بۆ ١٠) ڕۆژ لە پارێزگای هەڵەبجە دەمێننەوە، جگە لە بەشداری کردنیان لە ساڵیادی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ١٦/٣، بەشداری لە چەند چالاکیەکی جیاواز دەکەن کە پێکهاتوون لە کۆبونەوە، سێمینار، پیشاندانی شوێنەکانی تاوانی کیمیاباران، سەردانی مۆنیۆمێنتی هەڵەبجە، مەزاری شەهیدان، گێڕانەوەی چیرۆکەکانی کیمیاباران لەلایەن شایەت حاڵەکانەوە، نمایشکردنی فیلم، نمایشکردنی شانۆ، سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان پارێزگای هەڵەبجە، ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی میدیایی و سەردانی چەند فەرمانگەیەکی حکومی و تایبەتی پارێزگای هەڵەبجە.

ئامانجی بەرنامە

  • بەجینۆساید ناساندنی تاوانی کیمیبارانی هەڵەبجە.
  • دروستکردنی هاودەنگی جیهانی بۆ تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە.
  • ناساندنی تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە بە جیهان.
  • گەشەپێدانی پارێزگای هەڵەبجە.
  • کرانەوەی خەڵکی هەڵەبجە بەڕووی جیهاندا.

کێ دەتوانێت بەشداربێت
بەشداربوان لە دەرەوەی عیراقدەبن بەبێ جیاوازی. هەرکەسێک کە کارێکی بۆکەیسی هەڵەبجە کردبێت یان لەبەرنامەیدا هەبێت کارێک بکات، کەسانی بەرپرسی وڵاتان، لێکۆڵەران، نوسەران، ڕۆژنامەنوسان، چالاکوانانی مەدەنی، سینەماکاران و هونەرمەندان دەتوانن بەشداری پڕۆگرامەکە بکەن لە رێگەی پێشکەشکردنی داواکاری. لەکوێ ئەنجامدەدرێت: زۆرێک لە چالاکییەکانی (پرۆگرامی نێودەوڵەتی یادەوەری هەڵەبجە) لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەدەچن.

چیرۆک و مێژوی بەرنامە

لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠٢٥ قەیسەر ڕەحمان پێشنیاری (پرۆگرامی نێودەوڵەتی یادەوەری هەڵەبجە) کرد بۆ گروپێک لە هاوڕێ و خەمخۆرانی پارێزگای هەڵەبجە، پاشان (ناوەندی لێکۆڵینەوەی ناسین) پشگیری جێبەجێ کردنی پڕۆگرامەکەی لە ئەستۆگرت، بە چاودێری نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە. پرۆگرامی نێودەوڵەتی یادەوەری هەڵەبجە، پڕۆگرامێکی ساڵانەی تایبەتە بە تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجە، لە مانگی ئاداری هەموو ساڵێکدا ئەنجامدەدرێت، بە مەبەستی دروست کردنی هاودەنگی و ناساندنی زیاتری ئەو تاوانەیە لە جیهاندا، لەگەڵ ئەوەشدا گەشەپێدانی هەڵەبجە و کرانەوەی شارەکە بەڕووی جیهاندا.