بازدان بۆ ناوەڕۆک
دامەزراوەی ناسین بۆ توێژینەوە

توێژینەوە و بڵاوکراوەکان

بڵاوکراوە زانستی، تەکنیکی و سیاسییەکانی دامەزراوەی ناسین.

1 ئەنجام

توێژینەوەی زانستی

ڕەنگدانەوەی تاوانی گازبارانی هەڵەبجە لە میدیای ئێرانییدا، ڕۆژنامەی ئیتلاعات به‌ نمونە

هۆشمەن عەتا مەحمود

گەلی كورد لە باشوری كوردستان لە دروستبوونی دەوڵەتی هاوچەرخی عێراقەوە بۆ بەدەست هێنانی مافە سیاسی و مەدەنییەكانی لە هەوڵ و تێكۆشاندا بووە، لەو ڕێگایەشدا دووچاری چەندین جەنگ و نەهامەتی بووەتەوە. لە دیارترین ئەو ڕوداوو و مەرگەساتانە، تاوانی گازبارانی هەڵەبجەیە لە 16ی ئاداری 1988. ئەو ڕووداوە ئەگەرچی تراژیدیایەك بوو بۆ خەڵكی ناوچەكە، بەڵام لە دواتردا بە بردنە پێشەوەی دۆزی كورد و دروستبوونی هاوسۆزییەكی جیهانیی، كاریگەریی بەرچاوی هەبوو. ئەگەرچی تاوانەكە لە رووى نێوده‌وڵه‌تيه‌وه‌ له‌ كۆتاييه‌كانى جەنگی سارد و لەسەر ئاستی هەرێمییش، شەڕی عێراق-ئێران لە ئارادابوو، لەو دۆخەشدا دەنگی كورد نەبیستراوبوو، بەڵام بەهۆی گرنگی پێدانی ئێران بە تاوانەكە و هەوڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەكانی ئاستی سیاسیی، دیبلۆماسیی و میدییایی كە بوویە هۆی بەدەستهێنانی پاڵپشتی نێودەوڵەتیی لەڕووی تەندروستی و ئابووریی بۆ زیانلێكه‌وتوانى ڕوداوەكە، ئەو پرسە لە ئاستی ناوخۆیی عێراق دەرچوو، لە میدیای جیهانیدا دەنگی دایەوە. لە ناوخۆی ئێراندا، ڕۆژنامەی ئیتلاعات كە یەكێكە لە ڕۆژنامە دێرين و گرنگەكانی ئێران، بەدرێژایی چەندین هەفتە لە دوای تاوانه‌كه‌ ڕوماڵی چڕوپڕی لێكەوتە مرۆییی، تەندروستی، سیاسی، كلتووریی و نێودەوڵەتییەكانی ئەو ڕوداووە كردووە، كە دەكرێـت وەك سەرچاوەیەكی بەسود بۆ تێگەیشتن لە لێكەوتە و ڕەوتی ڕووداوەكانی پاش شانزەی ئادار بەكاربهێنرێت، هەربۆیە لەم توێژینەوەیەدا، هەوڵدراوە بەپشتبەستن بە چەند ژمارەیەكی ڕۆژنامەكە، ڕادەی گرنگی پێدان و ڕانگدانەوەی تاوانی گازبارانی هەڵەبجە لە رژنامەی ئیتلاعات دا ڕوون بكرێتەوە.

NASIN-RES-000002

  • ckb
  • ar
  • en