شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ کیمیاییبارانی شاری هەڵەبجە و کاریگەری لەسەر قەبارەی دانیشتوانەکەی
عادل سدیق عەلی، هەورامان کەمال میرزا، مقداد عومەر عەبدوڵا
ناونیشانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه(شیکردنەوەیەکی جوگرافی بۆ کیمیاییبارانی شاری هەڵەبجە و کاریگەری لەسەر قەبارەی دانیشتوانەکەی)، شوێنی توێژینه‌وه‌كه شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه له ساڵی 1988، وەك هەڵكەوتەی جوگرافی ده‌كه‌وێته باكووری خۆرهه‌ڵاتی عێراق و خۆرهه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان و سه‌نته‌ری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، گرنگی توێژینه‌وه‌كه بریتییه له ده‌رخستنی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه به‌سه‌ر قه‌باره‌ی دانیشتواندا دێت، به‌هۆی كاریگه‌ری پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له‌نێویاندا بۆمباران به چه‌كی كۆكوژی له ناوچه‌ی توێژینه‌وه ده‌گرێته‌وه. گرنگی توێژینه‌وه‌كه : گرنگی ئەم توێژینەوە لەوەدایە بایەخی داوە بەو گۆڕانكارییانەی كە بەسەر ناوچەی دانشتووانی ناوچەكە هاتوون لە دوای ڕووداوەكە، به‌هۆی كاریگه‌ری پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له نێویاندا بۆمباران به‌چه‌كی كۆكوژی له ناوچه‌ی توێژینه‌وه. ئامانجی توێژینەوەكە: ئامانجی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه خستنه‌ڕووی دابه‌شبوونی جوگرافییه بۆ ئه‌و بۆمبه كیمیاییانەی كه لە 16ی ئازاری 1988 له‌لایه‌ن فڕۆكە جەنگییەكانی حكومه‌تی عێراقەوە به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بەردراونەتەوە، پاشان كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌باره‌ی دانیشتووان و كۆچكردن و ئاواره‌بوونی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی خۆیان، به‌تایبه‌تی بۆ وڵاتی ئێران. میتۆدی توێژینه‌وه‌كه: سرووشتی توێژینه‌وه‌كه واده‌خوازێـت سود لە هەردوو میتۆدی وه‌سفیی و شیكاری وەربگیرێت. پێكهاتەی توێژینەوەكە: ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دابه‌شكراوه بۆ سێ باسی سه‌ره‌كی، باسی یه‌كه‌م تەرخانكراوە بۆ ناساندنی ناوچه‌ی توێژینه‌وەكە و زانیاری له‌سه‌ر چه‌كی كیمیایی و ئه‌و جۆرانه‌ی كه به‌كارهاتوون له شاری هه‌ڵه‌بجه، لە باسی دووه‌میشدا ئاماژه به گه‌شه‌ی دانیشتووان كراوە، هەرچی باسی سێیەمە بۆ دابه‌شبوونی جوگرافی بۆمبه كیمیاییه‌كان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر قه‌باره‌ی دانیشتووانی شاری هه‌ڵه‌بجه تەرخانكراوە. ده‌رئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كە: بەپێی توێژینەوەكە ده‌ركه‌وتووه كه زۆرترین بۆمبه‌كان ئاڕاستەی ناو شاری هه‌ڵه‌بجه كراون و به‌شێكیشیان به‌ر ڕێگا سەرەكییەكانی دەرچوون و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌وتوون، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی شه‌هیدبوون و برینداربوونی هەزاران كەس و ئاواره‌بوونی دەیان هەزاری دیكە له خه‌ڵكی شارەكە و ناوچەكە بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ی خۆیان بەتایبەت بۆ ئێران. لەكۆتاییشدا، باسمان لە كاریگەری بۆمبە كیمیاییەكان و پاشماوەكانیان له دوای ساڵی 1988 كردووە، كە بوون بەهۆی وێرانبوونی شارەكە و كه‌مبوونه‌وه‌ی قەبارەی دانیشتوانی شارەكە، ئەویش بەهۆی ئەو ترس و دڵەڕاوكێیانەی كە هاوڵاتیانی ناوچەكە هەیانبوو بەرانبەر بە پاشماوە شوێنەوارییەكانی ئەو چەكانە، یاخود لەبەر هەر هۆكارێكی تر توانای گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان نەبوو.
NASIN-RES-000004
- ckb
- ar
- en