بازدان بۆ ناوەڕۆک
دامەزراوەی ناسین بۆ توێژینەوە
بەردەوام

گفتوگۆی وەرزی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە

ئەنجامدانی گفتوگۆیەکی وەرزانەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی هەڵەبجەیە، بۆ گەشەپێدانی کاری ڕێکخراوەیی هەڵەبجە و پەرەپێدانی توانای ڕێکخراوەکان.

لە پارێزگای هەڵەبجە ژمارەیەکی بەرچاو ڕێکخراو هەیە، بەشێکی کەمیان ئۆفیس و پڕۆژەیان هەیە و کاردەکەن، ئەمەش بووەتە هۆی بەشێک لە کێشەی ئیداری و ئابوری و کۆمەڵایەتی لە پارێزگای هەڵەبجە. هۆکاری کەمی ڕێکخراوەکان و کارنەکردنیشیان بۆ نە بوونی هۆشیارییەکی ئەکادیمی کاری ڕێکخراوەیی دەگەڕێتەوە، لای ڕێکخراوەکان و بەشێک لە فەرمانگە حکومییەکان، کە ئەمانەش بونەتە ئاستەنگ لە بەردەم کاری ڕێکخراوەکان و بەتایبەتی و کۆمەڵگا بەگشتی. بۆ چارەسەری ئەو کێشانە پێویستمان بە گفتوگۆی زیاتر و هۆشیاری زیاترە بۆ شێوازی کاری ڕێکخراوەکان، بەمەبەستی دروستکردنی هاودەنگی و هاوکاری لە نێوان ڕێکخراوەکاندا، و چۆنیەتی پیوەندیان بە فەرمانگەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە، بۆ لێکتێگەیشتنی زیاتر، کەمکردنەوەی ئاستەنگەکان و گەیشتنیان بە سەرچاوە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بە ئامانجی گەشەپێدانی پارێزگای هەڵەبجە.

شێواری بەرنامە: هەموو وەرزێک ڕێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی هەڵەبجە میوانداری گفتوگۆیەکی کراوە دەکرێن بەمەبەستی دیاریکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم کاری ڕێکخراوەکان. ئامادەکردن ڕاسپاردەی ڕێکخراوەکان بۆ لایەنی پەیوەندیدار بە ئامانجی کەمکردنەوەی بەربەستەکان و دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ کارکردنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.

گفتوگۆی وەرزی ڕیکخراوەکانی هەڵەبجە لەلایەن سەکۆی هاودەنگی ڕیکخراوەکانی هەڵەبجە جێبەجێ دەکرێت بە پاڵتشتی دامەزراوەی ناسین.

ئامانجەکان

- پەرەپێدان و بەهێزکردنی رۆڵی ڕێکخراوەکان لە کۆمەڵگادا. - لێتێگەیشتن و هەماهەنگی لە نێوان ڕێکخراوەکان و حکومەت لە پێناو پێشکەوتنی هەڵەبجە.

تیم

  • قەیسەر ڕەحمان ئەحمەد