بازدان بۆ ناوەڕۆک
دامەزراوەی ناسین بۆ توێژینەوە
پلاندانراو

بەرنامەی دیداری ساڵانەی ڕێکخراوە عێراقیەکان لە پارێزگای هەڵەبجە

بەرنامەیەکی ساڵانەیە بۆ پرسی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە عیراقدا، بۆ گەشەپێدانی کاری ڕێکخراوەیی و کۆمەڵگەی مەدەنی و دەسنیشانکردنی بەربەستەکانی بەردەم ڕێکخراوەکان.

لە هەر پارێزگایەکی کوردستان و عیراق ڕێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی میوانداری پارێزگای هەڵەبجە دەکرێن، (١٩) ڕێکخراو بەشداری لە دوو ڕۆژی چالاکیدا دەکەن. لە چالاکییەکاندا تیشک دەخرێتە سەر گەشپێدانی ڕێکخراوەکان و دیاری کردنی بەربەستەکان، لە هەمانکاندا دۆزینەوەی ڕێگەچارەکانی. بەرنامەی دیداری ساڵانەی ڕێکخراوە عێراقیەکان لە پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن (قەیسەرڕحمان) وە پێشنیار کراوە و دامەزراوەی ناسین لە پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێی دەکات.

ئامانجەکان

- گەشەپێدانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەگشتی و ڕێکخراوەکان بە تایبەتی. - فراوانبوونی پەیوەندی نێوان ڕێکخراوەکان لە شارە و شارۆچکەکانی تر. - دروست کردنی ژینگەیەک بۆ ئاشنا بوون و زیادبوونی کاری هاوبەش لە نێوان ڕێکخراوەکاندا.